کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی مەولەوی ناسی لە ڕێکەوتی ١١ و ١٢ مانگی ١٢ی ٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێت.

یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی
نێودەوڵەتیی مەولەو یناسی

سەید‭ ‬عەبدولڕەحیمی‭ ‬تاوگۆزی،‭ ‬کە‭ ‬نازناوە‭ ‬شیعرییەکەی (‬مەعدومی‭(‬یە،‭ ‬لە‭ ‬کایەی‭ ‬ڕۆشنبیریی‭ ‬كوردیدا‭ ‬زیاتر‭ ‬وەك‭ ‬شاعیرێک‭ ‬ناسراوە،‭ ‬بەڵام‭ ‬بەدەر‭ ‬لەوەی‭ ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬شاعیرە‭ ‬دیارەکانی‭ ‬کورد،‭ ‬زانایەکی‭ ‬ئایینی‭ ‬و‭ ‬عارفێکی‭ ‬گەورە‭ ‬بووەو‭ ‬چەندین‭ ‬کتێبی‭ ‬لە‭ ‬بوارەکانی‭ ‬عەقیدە‭ ‬و‭ ‬کەلامدا‭ ‬بە‭ ‬زمانەکانی‭ ‬عەرەبی‭ ‬و‭ ‬فارسی‭ ‬داناوە‭.

Group 36763(1)

کۆنفرانسی مەولەویناسی

  • دەربارە

    ئەم کۆنفرانسە لەسەر شاعیری گەورەی کورد مەولەوییە، بۆ ئەوەیە نەک تەنها وەک شاعیرێک، بەڵکو کەسایەتیی مەولەوی لە هەموو ڕەهەندەکانەوەو لە ڕوانگەی سەرجەم بەرهەمەکانییەوە زیاتر بناسێنرێت و بناسرێت. ئەمەش پێویستی بەوەیە لە رێگەی ئەم کۆنفرانسەو نوسینی توێژینەوەی زانستییەوە لەلایەن توێژەر و شارەزایان و مەولەویناسانەوە ئاوڕ لە سەرجەم بەرهەمەکانی مەولەوی بدرێتەوە. ئەم کۆنفرانسە لەلایەن (زانکۆی سلێمانی و ماڵپەڕی مەولەوی)ییەوە ئەنجام دەدرێت و ئامادەکارییەکی زۆری بۆ کراوە، جگە لە لیژنەی ئامادەکاری و زانستی و لیژنە ئاساییەکانی تری کۆنفرانس، لیژنەیەکی ڕاوێژکاریشی بۆ پێکهێنراوە لە کەسانی بە ئەزموون و مەولەویناس، بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموون و شارەزاییان وەربگیرێت و تەوەرو ڕەهەندەکانی کۆنفرانسەکە دەوڵەمەندتر بێت و پڕ بە پێستی کەسایەتیی مەولەوی بێت. کۆنفرانسەکە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە (١١-٢٠٢٤/١٢/١٢) لە زانکۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت. بەو هیوایەین مامۆستایانی زانکۆ و مەولەویناسان و توێژەرانی ناوەوەو دەرەوەی وڵات و کایەی ئەکادیمی بە نوسینی توێژینەوە تیایدا بەشدار بن.

    Group 42792
  • دیدگا

    سەید عەبدولڕەحیمی تاوگۆزی، کە نازناوە شیعرییەکەی (مەعدومی)یە، لە کایەی ڕۆشنبیریی كوردیدا زیاتر وەك شاعیرێک ناسراوە، بەڵام بەدەر لەوەی یەکێکە لە شاعیرە دیارەکانی کورد، زانایەکی ئایینی و عارفێکی گەورە بووەو چەندین کتێبی لە بوارەکانی عەقیدە و کەلامدا بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی داناوە. سەرەڕای ئەوەی چەندین میهرەجان و فیستیڤاڵ لەسەر ئەم شاعیرە ئەنجامدراون، بەڵام هێشتا نەتوانراوە وەک پێویست ئەم کەسایەتییە گەورەیە و بەرهەمەكانى بناسێنرێن، بە تایبەتی بە جیهانی دەرەوە؛ لەم ڕوانگەیەوە بۆ زیاتر ناساندن  و لێکۆڵینەوە لە مەولەوی وەک شاعیر و زاناو عاریفێک، لەم کۆنفرانسەدا ئاوڕ لە سێ ڕەهەندی سەرەکیی ئەم کەسایەتییە دەدرێتەوە، کە بریتین لە: مەولەوی وەک زانا و عاریفێک، مەولەوی وەک شاعیرێک و گرنگیدان بە ڕەهەندی مێژوویی ژیانی مەولەوی لە ڕووی نامەو دەستنووسەکانی پەیوەست بەم شاعیرەوە.

    Group 42792
  • ئامانج

    • توێژینەوە لە بەرهەمەكانى مەولەوی لە بوارەکانی عەقیدە و کەلام و سۆفیگەریدا.
    • توێژینەوە لە ڕەهەندە جیاواز و قسە لەسەر نەکراوەکانی شیعری مەولەوی.
    • دۆزینەوە و ساغکردنەوە و لێکۆڵینەوە لە رەهەندە جیاوازەکانی ژیان و بەرهەمەكانى مەولەوی لە ڕوانگەی دەستنوس و نامەکانی پەیوەست بە مەولەوییەوە.
    Group 42792
  • زمانی کۆنفرانس

    •  کوردی (سەرجەم دیالێکتەکان)
    • عەرەبی
    • فارسی
    • ئینگلیزی
    • تورکی
    Group 42792
  • تێچووی کۆنفرانس

    کۆنفرانس ‬تێچووی‭ ‬مانەوە‭ ‬و‭ ‬میوانداری‭ ‬و‭ ‬نانخواردن‭ ‬و‭ ‬گەشتی‭ ‬بەشداربووان‭ ‬بە‭ ‬توێژینەوە‭ ‬و‭ ‬ئەندامانی‭ ‬لیژنەی‭ ‬زانستیی‭ ‬کۆنفرانس‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬کۆنفرانسدا‭ ‬لە‭ ‬ئەستۆ‭ ‬دەگرێت‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

    Group 42792

تەوەرەکانی کۆنفرانس

تەوەرەی زانستەکانی عەقیدە و کەلام و سۆفیگەری

١. عەقیدەی ئیسلامی و زانستی کەلام لە کتێبەکانی مەولەویدا .

٢. بژاردەکانی مەولەوی لە بابەتەکانی عەقیدە و کەلامدا.

٣. بابەتەکانی ڕێباز و دەستە ئیسلامییەکان (الفرق الآسلاميه) لە کتێبە کەلامییەکانی مەولەویدا.

٤. بابەتە لۆجیکییەکان (المسائل المنطقية) لەلای مەولەوی.

٥. سۆفیگەری و ڕەنگدانەوەی لە بەرهەمەکانی مەولەویدا.

١

تەوەری‭ ‬ئەدەب

.١. بەراوردکردنی مەولەوی لەگەڵ شاعیرانی كورد و نەتەوەکانی تر

٢. مرۆڤ‭ ‬سەنتەری‭ ‬لە‭ ‬شیعری‭ ‬مەولەویدا.

٣. مامەڵەى‭ ‬تایبەتى‭ ‬مەولەوی‭ ‬لەگەڵ‭ ‬سروشت.

٤. نامە‭ ‬و‭ ‬نامە‭ ‬گۆڕینەوەی‭ ‬شیعری‭ ‬لای‭ ‬مەولەوی‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

٥. پراگماتیک‭ ‬و‭ ‬کاریگەریی‭ ‬بارودۆخ‭ ‬لەسەر‭ ‬شیعرەکانی‭ ‬مەولەوی‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

٦. شیعری‭ ‬فـێركارى‭ ‬لەبەرهەمەكانى‭ ‬شاعیردا‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

٧. هەر‭ ‬بابەتێکی‭ ‬تری‭ ‬پەیوەست‭ ‬بە‭ ‬لایەنى‭ ‬ئەدەبى‭ ‬مەولەوى‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

٢

تەوەری‭ ‬مێژوویی

١. ژیاننامە‭ ‬و‭ ‬پەیوەندییە‭ ‬جیاوازەکانی‭ ‬مەولەوی‭ ‬بە‭ ‬جەختکردنەوە‭ ‬لە‭ ‬بەڵگەنامە‭ ‬و‭ ‬دەستنووسەكان‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

٢. ناساندن‭ ‬و‭ ‬ساغکردنەوە‭ ‬و‭ ‬لێکۆڵینەوەی‭ ‬بەڵگە‭ ‬و‭ ‬دەستنووس‭ ‬و‭ ‬نامەکانی‭ ‬پەیوەست‭ ‬بە‭ ‬مەولەوی‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

٣. پێداچوونەوە‭ ‬و‭ ‬دووبارە‭ ‬ساغكردنەوەى‭ ‬ژیان‭ ‬و‭ ‬بەرهەمەكانى‭ ‬مەولەوى‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

٣

تەوەرەی ‭ ‬زمانەوانى

١. ڕەهەندى‭ ‬توانا‭ ‬زمانییەكانى‭ ‬مەولەوى‭ ‬لە‭ ‬میانەى‭ ‬بەرهەمە‭ ‬عەرەبى‭ ‬و‭ ‬فارسییەكانیدا‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

٢. چەمك‭ ‬و‭ ‬زاراوەكان‭ ‬لە‭ ‬فەرهەنگى‭ ‬بەرهەمەكانى‭ ‬مەولەویدا‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

٤

کاتەگرنگەکانی کۆنفرانس

  • دواکات بـــــۆ وەرگرتنی پوختەی توێژینەوەکان: (١٥-١١-٢٠٢٣)
  • کاتی وەڵامدانەوەی پــوختە پەسەندکراوەکان: (١-١٢-٢٠٢٣)
  • دواکات بۆ ناردنی توێژینەوەکە بە تەواوکراوی: (١-٤-٢٠٢٤)
  • کــــاتی ڕاگەیاندنی توێژینەوە پـەسەندکراوەکان: (٢٥-٤-٢٠٢٤)
  • ڕۆژانی ئەنجامدانی کۆنفرانس: (١١ – ٢٠٢٤/١٢/١٢)
381360824 265543039775620 3688276795013539991 N
381360971 1532118727525785 6306008363068478127 N

بەشداری بکە لە کۆنفرانسی مەولەویناسی

بەشداری بکە

ناردنی پوختەی توێژینەوە

ڕێنمایی و مەرجەکانی توێژینەوە:

١. ناردنی پوختەی توێژینەوە لەگەڵ ژیاننامەی زانستیی توێژەر و ئیمەیل و ژمارەی تەلەفۆن.

٢. ئەو توێژینەوەیەی دەنێردرێت بۆ کۆنفرانس، نابێت پێشتر لە هیچ گۆڤارێک یان شوێنێکی تردا بڵاو کرابێتەوە.

٣. پێویستە توێژینەوەکان سەرجەم مەرجە زانستی و ئەکادیمییەکانی نوسینی توێژینەوەی زانستییان تێدا بێت، بەتایبەتیش رەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت: (ناونیشانی توێژینەوە پوخت و ڕوون بێت، ناوی تەواوی توێژەر، شوێنی کارکردن، ناوی وڵات، پوختەی توێژینەوە، کلیلە وشە).

٤. نوسینی توێژینەکە لەڕووی فۆنتەوە پێویستە بەم جۆرە بێت:
أ‌- توێژینەوە بە زمانی کوردی بە فۆنتی (Unikurd Goran) بێت، ناونیشان بە سایزی (١٦) و ناوەڕۆک بە سایزی (١٤) و پەراوێز بە سایزی (١٢) بێت.
ب‌- توێژینەوە بە زمانی عەرەبی بە فۆنتی (Noto Naskh Arabic) بێت، ناونیشان بە سایزی (١٦) و ناوەڕۆک بە سایزی (١٤) و پەراوێز بە سایزی (١٢) بێت.
ت‌- توێژینەوە بە زمانی ئینگلیزی بە فۆنتی (Times New Roman) بێت، ناونیشان بە سایزی (١٤) و ناوەڕۆک بە سایزی (١٢) و پەراوێز بە سایزی (١٠) بێت.

٥. توێژینەوەکان بە پێی رێوشوێنەکانی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی زانستی دەنێردرێن بۆ هەڵسەنگێنەران و لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی ئەوان پەسەند، یان ڕەتدەکرێنەوە.

٦. پێویستە توێژینەوەکە لە (30) لاپەڕە زیاتر نەبێت.

٧. سەرجەم توێژینەوە پەسەندکراوەکان لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری زانکۆی سلێمانیدا بڵاودەکرێنەوە و توێژەر دەتوانێت وەک توێژینەوەی گۆڤار بۆ بەرزکردنەوەی پلەی زانستی سوودی لێ وەربگرێت.

٨. هەر توێژەرێک بەرهەمەکانی مەولەویی دەست نەکەوت، ماڵپەڕی مەولەوی لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (mawlawi.krd) هاوکاری دەبێت بۆ دەستکەوتنی ئەو بەرهەمەی توێژەر پێویستییەتی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکەی.

ناردنی پوختەی توێژینەوە