ناردنی پوختەی توێژینەوە

Vector

ڕێنمایی و مەرجەکانی توێژینەوە:

١. ناردنی پوختەی توێژینەوە لەگەڵ ژیاننامەی زانستیی توێژەر و ئیمەیل و ژمارەی تەلەفۆن.

٢. ئەو توێژینەوەیەی دەنێردرێت بۆ کۆنفرانس، نابێت پێشتر لە هیچ گۆڤارێک یان شوێنێکی تردا بڵاو کرابێتەوە.

٣. پێویستە توێژینەوەکان سەرجەم مەرجە زانستی و ئەکادیمییەکانی نوسینی توێژینەوەی زانستییان تێدا بێت، بەتایبەتیش رەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت: (ناونیشانی توێژینەوە پوخت و ڕوون بێت، ناوی تەواوی توێژەر، شوێنی کارکردن، ناوی وڵات، پوختەی توێژینەوە، کلیلە وشە).

٤. نوسینی توێژینەکە لەڕووی فۆنتەوە پێویستە بەم جۆرە بێت:
       أ‌- توێژینەوە بە زمانی کوردی پێویستە بە فۆنتی (Unikurd Goran) بێت، ناونیشان بە سایزی (١٦) و ناوەڕۆک بە سایزی (١٤) و پەراوێز بە سایزی (١٢) بێت.
     ب‌- توێژینەوە بە زمانی عەرەبی پێویست بە فۆنتی (Noto Naskh Arabic) بێت، ناونیشان بە سایزی (١٦) و ناوەڕۆک بە سایزی (١٤) و پەراوێز بە سایزی (١٢) بێت.
    ت‌- توێژینەوە بە زمانی ئینگلیزی پێویستە بە فۆنتی (Times New Roman) بێت، ناونیشان بە سایزی (١٤) و ناوەڕۆک بە سایزی (١٢) و پەراوێز بە سایزی (١٠) بێت.

٥. توێژینەوەکان بە پێی رێوشوێنەکانی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی زانستی دەنێردرێن بۆ هەڵسەنگێنەران و لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی ئەوان پەسەند، یان ڕەتدەکرێنەوە.

٦. پێویستە توێژینەوەکە لە (30) لاپەڕە زیاتر نەبێت.

٧. سەرجەم توێژینەوە پەسەندکراوەکان لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری زانکۆی سلێمانیدا بڵاودەکرێنەوە و توێژەر دەتوانێت وەک توێژینەوەی گۆڤار بۆ بەرزکردنەوەی پلەی زانستی سوودی لێ وەربگرێت.

٨. هەر توێژەرێک بەرهەمەکانی مەولەویی دەست نەکەوت، ماڵپەڕی مەولەوی لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (mawlawi.krd) هاوکاری دەبێت بۆ دەستکەوتنی ئەو بەرهەمەی توێژەر پێویستییەتی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکەی.

پوختەی توێژینەوەکەت لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە بنێرە.

ناردنی پوختەی توێژینەوە