کۆنفرانسی زانستیی مەولەویناسی كە بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی داهاتوو ببەسترێت، بۆ كاتێكی نادیار دوادەخرێت.

Vector

کۆنفرانسی زانستیی مەولەویناسی كە بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی داهاتوو ببەسترێت، بۆ كاتێكی نادیار دوادەخرێت.

لیژنەی سەرپەشتیاری كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی مەولەویناسی رایدەگەیەنێت: بەهۆی هەندێك بارودۆخی چاوەڕواننەكراو، كۆنفرانسی زانستیی مەولەویناسی كە بڕیاربوو لەسەرەتای مانگی داهاتوو ببەسترێت، بۆ كاتێكی نادیار دوادەخرێت.
لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ سایتی زانكۆ نێردراوە، لیژنەی سەرپەرشتیاری كۆنفرانستی زانستیی نێودەوڵەتی مەولەویناسی ئاماژەی بەوەكردووە پاش زیاتر لەساڵێك كاری بەردەوامی لیژنەكانی كۆنفرانسی مەولەویناسی، كە وا بڕیاربوو بەهاوبەشی هەریەكە لەزانكۆی سلێمانی‌و ماڵپەڕی مەولەوی لەڕۆژانی 2 – 3 / 5 / 2024 لەزانكۆی سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەهۆی دروستبوون‌و هاتنەپێشەوەی هەندێك گرفتی چاوەڕوان نەكراوی بەدەر لەئیرادەی ئێمە، بڕیاردرا بەدواخستنی ئەنجامدانی كۆنفرانسەكە بۆ داهاتوو.
هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا، لیژنەی سەرپەرشتیاری كۆنفرانسەكە، مامۆستایان‌و توێژەران‌و خوێندەواران ئاگادار دەكاتەوە، كە هەركاتێك گرفتەكان چارەسەر كران، دووبارە كات‌و شوێنی ئەنجامدانی كۆنفرانسەكە رادەگەیەنین.